سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، بەهامان بۆ سکاڵا گەڕاندەوە.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە قۆناغی کۆتایی دابەشکردنی هاوکارییەکانداین لە چەمچەماڵ و قۆناغەکانی پێشوو بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوون.
وتیشی، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە قۆناغی بەدواداچوونی ئەو سکاڵایانەیە کە پێشکەشی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ کرابوون.
باسی لەوەشکرد، وامانکرد بەها بۆ سکاڵا بگەڕێتەوە بەجۆرێک کە لیژنەی تایبەتمان هەبوو سەردانی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانمان دەکرد، ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانمان دەبینی بۆ ئەوەی بڕی قەرەبووەکان دەستنیشان بکەین.
عەتا محەمەد، ئەوەشی وت، “بەگوێرەی ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنەکان بۆ سکاڵاکان هاوڵاتییان قەرەبوو وەردەگرنەوە”.