رووداوێکی هاتوچۆ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی سۆران – چۆمان، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆڵا و نیسان سەنی لە رێگەی سۆران – چۆمان، نزیک گوندی ئۆمەراوە روویدا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، کەسێک برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share