پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق: پلانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار هەیە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پلانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەیە.

عەلی عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “بانکی ناوەندی پلانی هەیە بەم نزیکانە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا جێگیربکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەوڵدەدەین رێگری بکەین لە مامەڵەکردنی پێشوەختەی دراوەکان لەسەر بنەمای پێشبینییەکان و مامەڵەکردن بە هەر دراوێکی قورس کە ئامانج لێی زیانگەیاندن بێت بە ئابووری عێراق”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share