پاش شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چەند زیادیکردووە؟

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی شەپۆلی دابارینی چەند رۆژی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوەکە 49 سانتیمەتر زیادیکردووە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شەو و رۆژی رابردوودا، ئاستی ئاوی بەنداوەکە 49 سانتیمەتر زیادیکردووە، هەروەها تێکڕای گشتیی ئاستی ئاوی بەنداوەکە تاوەکو ئەمکاتەی ساڵ گەیشتووەتە 11 مەتر.

سەبارەت بە سەرڕێژبوونی بەنداوەکەش، کۆچەر جەمال ئاشکرایکرد، هێشتا کات ماوە و وەرزی دابارین کۆتایینەهاتووە، ئەگەر رێژەی دابارین لە مانگەکانی دوو و سێ باش بێت، ئەوا ئاستی ئاوی بەنداوەکە بە رێژەیەکی باش بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

وزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت. وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share