بەهۆی بەكارهێنانی گۆشتی به‌ستوو و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی گۆشتی فرێش، گەسی هاوڕێ داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌سی هاوڕێ له شه‌قامی گۆران (ئۆرزدی) داده‌خات.
ئەوەشی خستەڕوو، له راپۆرتی لیژنه‌ی دوودا هاتووە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌كارهێنانی گۆشتی به‌ستوو و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه كه پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گه‌سی هاوڕێ كردووه.
روونیشیکردەوە، نرخی یه‌ک له‌فه به گۆشتی به‌ستوو له گه‌سی هاوڕێ به 2000 هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا نرخی گه‌س به گۆشتی به‌ستوو له شوێنه‌كانی دیكه به 1500 دیناره.