مووچەی خانەنشینانی عێراق زیاددەکرێت

مووچەی خانەنشینانی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا زیاددەکرێت و بڕەکەی ئاشکراکرا.

رۆژنامە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق پلانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ئامادەکردووە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، بەدیاریکراوی لە مانگی حوزەیراندا جێبەجێبکرێت و سەرجەم خانەنشینان دەگرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینان لە کەسێکەوە بۆ کەسێلی دیکە و لە پلەیەک بۆ پلەیەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و ئەو بڕە پارەیەی زیاددەکرێت جێگیر نییە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بڕی پێشبینیکراو بۆ زۆرینەی خانەنشینان بریتییە لە 100 هەزار دینار، بە جۆرێک ئەگەر خانەنشینێک مووچەی 450 هەزار دینار بێت ئەوا دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە راستەوخۆ مووچەکەی دەبێتە بە 550 هەزار دینار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ…
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share