لەناوچوونی دارستانە باراناوییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

لوتکەی کۆپ28 ئەمجارە رووبەڕووی ئاڵنگاریی سەخت دەبێتەوە لە بابەتی قەتیسبوونی گەرما، دوای ئەوەی شکستیهێنا لە رێگریکردن لە بڕینەوەی دارستانەکان و لەناوچوونیان، کە لە ساڵی 2022دا گەیشتە بەرزترین ئاست.

شارەزایان دەڵێن، بەرزبوونەوەی لەناوچوونی دارستانەکان لەم ماوە کەمەدا بۆ ئەو ئاستە بەرزە ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی کۆنترۆڵی پاراستنی دارستانەکان.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دارستانە باراناوییەکان، ساڵی 2022 ئاستێکی بەرزی لەناوچوونی بەخۆوەبینیوە، لەگەڵئەوەی پەیماننامە واژووکرا بۆ پاراستنی دارستانەکان بە تەواوی تا ساڵی 2030.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا هاتووە، ئەو داستانە باراناوییانەی لە ساڵی 2022دا لەناوچوون رووبەرەکەی هێندەی سویسرا دەبێت، ئەوەش بە رێژەی %10 بەرزترە لە ساڵی رابردوو.

توێژینەوەکە کە گۆڤاری گڵۆباڵ فۆرست وۆچ کە تایبەتە لە چاودێریکردنی دارستانەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، لە هەر خولەکێکدا هێندەی رووبەری 11 یاریگای تۆپی پێ دارستانەکان لەناودەچن، ئەوەش بەهۆی بڕینەوە و بەکارهێنانی زەوییەکەی بۆ کشتوکاڵ و چالاکییەکانی دیکەی مرۆڤ.

لەناوچوونی ئەو دارستانە باراناوییانە مەترسیی گەورە بۆسەر قەتیسبوونی گەرما دروستدەکەن، چونکە ئەو دارستانانە گەنجینەیەکی گەورەی گلدانەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنن، ئەمەش بەو مانایەی لەناوچوونی ئەو دارستانانە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی قەتیسبوونی گەرما و زیاتر دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بۆ ناو بەرگەهەوا.

بابەتی پێشتر

شەڕ لە سودان بووەتەهۆی هەڵاتنی 2.6 ملیۆن کەس

بابەتی دواتر

گالتیێر کۆتاییهات و ئێنریکی بۆ پاریس سان جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share