د. یاد نەقشبەندی: چاکبوونەوەی ژنان لە شێرپەنجە لەسەرووی رێژەی ستانداردەوەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، چاکبوونەوەی ژنان لە شێرپەنجە لەسەرووی رێژەی ستانداردەوەیە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە کراوە چاکبوونەوەی ژنان لە نەخۆشیی شێرپەنجە کە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون لە سەرووی رێژەی ستانداردەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم بتوانین داهاتی سندووقی شیرپەنجە بەجۆرێک زیادبکەین کە بتوانین رووبەڕووی سەرجەم کەموکورتییەکان ببینەوە.

وتیشی، لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی چارەسەر وەردەگرن و بێبەرامبەر خزمەت دەکرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: نابێت نرخی نەشتەرگەریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز زیادبکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، نابێت نرخی نەشتەرگریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر زیادبکرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی…
Total
0
Share