دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تۆمەتبارێکی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەڤیدیۆیەکی تۆمەتبار رێکاری حاجی عەلی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان، کە بەشێوەی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ کەسانی بەرامبەری دەکات، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەدواداچوونمان، شەوی رابردوو تۆمەتبار دەستگیرکرا.
دەشڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان ئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی دوو لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.