هەڵۆ عەسکەری: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچە نەدرا

وەزیری ژینگەی عێراق، د. هەڵۆ مستەفا عەسکەری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لە دۆخی ژینگەی عێراق و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵات کرد و، ئاشکرای کرد کە عێراق لە ئێستادا لە ڕووی ژینگەییەوە یەکێکە لە پێنجەم پیسترین وڵاتی جیهان. سەبارەت بە دۆخی وشکەساڵی و ژینگە لە عێراقدا و ڕێگەکانی چارەسەر، د. هەڵۆ ڕایگەیاند: “زۆر بەداخەوە کەشوهەوای عێراق لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە. ئەمەیش دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام عێراق یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە گۆڕانکارییەکان بەسەریدا هاتووە”. د. هەڵۆ مستەفا عەسکەری ئاماژەی بە گۆڕانکارییە سەرەکییەکان کرد کە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کەمبوونەوەی ڕێژەی باران و بەفر، نزمبوونەوەی ئاستی ئاو لە دیجلە و فورات، کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی و زیادبوونی بە بیابانبوون. گوتیشی: “ژمارەی دانیشتوانی عێراق کە لە ئێستادا لە ٤٥ ملیۆن زیاترە، ئەمە هەمووی پێویستی بە وزە و هاتوچۆ و چالاکیی جیاواز هەیە و زبڵ و خاشاکێکی زۆریش پەیدا دەکات. ئەمانە هەمووی وای کردووە کە ژینگەی عێراق بە شێوەیەکی گشتیی بگۆڕێت”. ( Fariq Faraj Mahmood – ئاژانسی ئانادۆڵو )

هەڵۆ عەسکەری رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی یەک نەدرا.

هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدرا.

وتیشی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێشنیارمکردووە کێشەی مووچە بە سیاسی چارەسەربکرێت، نەک بە یاسایی، راستە بابەتەکە یاساییە، بەڵام خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق ماندوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر دابەشدەكرێت، بەرپرسێكی یەكێتی لە هەولێر دەڵێت، هاوكارییەكانیان…
Total
0
Share