وەزارەتی بەرگریی عێراق: ئەو فۆڕمەی بۆ دامەزراندن پڕکراوەتەوە ساختەیە

وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە وەزارەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن و بڵاوکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بڵاوکراونەتەوە.

هۆشداریشیدا، کە هەندێک کەس بە پارە فۆڕمی ساختەی دامەزراندن بۆ هاوڵاتییان پڕدەکەنەوە، ئامانجیان تەنیا خەڵەتاندنی خەڵکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بڕیاری سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن هەبێت، ئەوا لە رێگەی ماڵپەڕ و پێگە رەسمییەکانی وەزارەتەکەوە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان…
Total
0
Share