کەشناسیی سلێمانی: تاوەکو ئێستا 519.3 ملیم باران باریوە

کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 519.3 ملیم باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند، بەگوێرەی داتا تۆماركراوەكان لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ نزمترین پلەی گەرمی -3C° و بەرزترین پلەی گەرمی 15.C° بووە، تێكڕای پلەی گەرمییش لەم مانگەدا 5C°بوو كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمیی ساڵانەی مانگی كانونی دووەم ، ئەمساڵ 1.8 پلە نزمتر بوو.

دەشڵێت، هەروەها بڕی بارانبارین لەم مانگەدا 152.1 ملیم بوو كە بەراورد بە تێكڕای بارینی ساڵانەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ 30 ملیم زیاتر باریوە، كۆی گشتیی بارینی وەرزەكە گەیشتووەتە 519.3 ملیم.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەنگاوی كردەیی بۆ باشتركردنی گوزەرانی ئێزدییەكان بنێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەكان دەکات و جەختدەكاتەوە كە یەكێتی هەمیشە پشتیوان…
Total
0
Share