شارەزایەکی کەشناسی: مانگی 1ی ئەمساڵ لە 18 ساڵی رابردوودا ساردترین مانگ بووە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، مانگی یەکی ئەمساڵ لە 18 ساڵی رابردوودا ساردترین مانگ بووە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، کۆی رێژەی بارانی تۆمارکراو لە وێستگەکەمان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، 180.2 ملیم بووە، هەروەها تێکڕای رێژەی بارانی تۆمارکراو 571.2 ملیم بووە، تێکڕای پلەی گەرمی 5.6 پلەی سیلیزی بووە، تێکڕای رێژەی شێ %69، بڕی بەفری تۆمارکراو 12.2 سانتیمەتر بووە.

وتیشی، لە باشوور، باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، مانگی یەکی ئەمساڵ لە 18 ساڵی رابردوودا ساردترین مانگ بووە، کۆتاجار ناوچەکانمان ئەم ئاستە لە سەرمای بەخۆیەوە بینیبێت مانگی 1ی ساڵی 2008 بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share