كۆرپەیەك لە نزیك مزگەوتێكی كەلار دۆزرایەوە

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار

ئەمشەو منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک مزگەوتی تەقوا لە کەلار دۆزرایەوە و پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لێكۆڵینەوە دەكات.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان، ئەمشەو ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی منداڵێکی کورپە کە بە پارچە قوماشێک پێچراوە و لە نزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار بەجێهێڵدراوە.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “مەفرەزەی بەشی پۆلیسی کەلار چووەتە شوێنی ناوبراو و منداڵەکەی گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و لە ئێستادا منداڵەکە تەندروستیی جێگرە و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژییەک دژی ژنان دەبینەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “له‌ ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه‌ك…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان…
Total
0
Share