کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ، کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، پێشبینیدەکرێت لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بارانبارین دەستپێبکات.
باسی لەوەشکرد، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر سەرجەم ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ بارانبارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکەو قەدپاڵی چیا بەرزەکان بەتایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا، بەفربارینی دەبێت.
دەشڵێت، لە دواینیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاددەکات؛ بارانبارین بەشێوەی بارانی مامناوەند و هەندێک ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، رێژەی بارانبارینی بەشێوەی لێزمەبارانی کورتخایەن و هەورەتریشقەشی دەبێت. رۆژی پێنجشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتاییدێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی