ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لەم مانگەدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجە رەوانە دەکات.

عەدنان جابری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پەسەندکردنی خشتەی بودجە زۆر دواکەوت، کە ئەمەش پەیوەندی بە رێوشوێنەکانی حکومەتەوە هەیە و دواکەوتنی زیاتریشی زیانی زۆر بە پرۆژەکانی عێراق دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم مانگەدا ئەنجومەنی وەزیران خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، لەبەرئەوەی هیچ ناکۆکییەک لەبارەیەوە نییە چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا پەسەندبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێك بۆ شاخەوان عەبدوڵا: هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی رێككەوتنی 50 ساڵە و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بدە

چاودێرێكی سیاسی لە وەڵامی شاخەوان عەبدوڵادا رایدەگەیەنێت، پێویستە بەر لە باسكردنی باشماخ، هەوڵبدات زانیاری لەبارەی رێككەوتنی 50 ساڵەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: داشکاندنی سزای هاتووچۆ لە مانگی شوباتدا کۆتایی پێدێت و درێژناکرێتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆ درێژناکرێتەوە و دوای مانگێک پارەکەی دەبێتە دوو هێندە بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی…
Total
0
Share