کەشناسێک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێ

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، کۆتایی ئەم هەفتەیە بەفر لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان، ئەگەر هەیە لە ئێوارەی پێنجشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2026، بۆ رۆژی هەینی، لە تورکیا و دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی بەفربارین بەچڕیی مامناوەند تاوەکو بەهێز زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە و کەرکوک ببارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفربارینە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆران کاریگەرییەکانی زیاتر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share