شەقامێکی هەولێر دادەخرێت

بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز شەقامێکی هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە، کاتژمێر 2ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتریی خێرا لە گەڕەکی 32ی پارک نزیک بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دادەخرێت.

دەشڵێت، “داخستنی شەقامەکە بۆماوەیەکی کاتییە داوا لە شۆفێران دەکەین هاتوچۆ بەو شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆریی ئاوەکە تەواودەبێت و شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share