بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن.

بەهۆی ئەو لافاوەی لە مانگی 12ـدا سنووری چەمچەماڵی گرتەوە، چەندین دامودەزگای حکومی و لەناویاندا (بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی چەمچەماڵ) زیانیان بەرکەوت و کارکردن تێیاندا، وەستاوە.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تایبەتمەندییەکمان داوە بە هاوڵاتییانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، کە راستەوخۆ کاریان بۆ دەکرێت بەبێ ئەوەی مەوعید و حیجز وەربگرن و لە هەمان رۆژدا دەبنە خاوەنی پاسپۆرت.

لەبارەی وادەی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی چەمچەماڵ بە رووی هاوڵاتییاندا، وتی، پێشبینیدەکەم لە کۆتایی مانگی 1ـدا، بودجە بکرێتەوە و کارەکانی کردنەوەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی…
Total
0
Share