بافڵ جەلال تاڵەبانى و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە

بە ئامانجی گۆڕینی شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و لەوبارەیەوە گەیشتنە رێککەوتنێک.

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، لەگەڵ نەوەی نوێ گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سیاسی و فڕاکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان دەکەنە یەک.

وتیشی، “ئێستا وەک هێزێکی یەکگرتووە خاوەنی 38 کورسین و مەبەستمانە ئەم رێککەوتنە فراوانتر بکەین و لایەنەکانی دیکەش بێنە ناو بەرەکەوە.

لە کۆتایشیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، کە پڕۆسەی سەردانی لایەنەکان بەردەوامدەبێت و دەیانەوێت لەگەڵ هەمووان حکومەتێکی جیاواز دروست بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی: ئەو لایەنانەی رێگای كەركوك – هەولێر_یان داخستووە دۆستەكانی  پارتین

مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو لایەنانەی ئێستا رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر_یان، داخستووە، دۆستەكانی …
Total
0
Share