بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک سەرپەرشتیی کردنەوەی رێگەکان دەكات

ئەندازیار ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک سەرپەرشتیی کردنەوەی رێگەی گەڕەکەکان دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک، ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی شارەکەی بەسەرکردەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لابردنی ئاوی کۆبووەوەی باران و کردنەوەی رێگەکان.

هەروەها رێنمایی بە کارمەندانی خزمەتگوزاریی شارەوانیدا، کە پشتیوانیی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ بکەن لە سەرجەم کەرتەکانی شارەوانی، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە ئاساییبوونی جووڵەی هاتوچۆ و نەهێشتنی ئاستەنگ لە شەقامەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵ رەوانەی خوارووی عێراق بکرێت

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە رێگە بە هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ شوێنانی دیکە نەدرێت، تا نرخی گۆشت…
Total
0
Share