وەزارەتی دارایی هەرێم: زیاتر لە 51 ملیار دینارمان بۆ بەغداد نارد

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دەشڵێت، بڕی پارەکە (51،895،457،877) پەنجاو یەک ملیار و هەشتسەد و نەوەد و پێنج ملیۆن و چوارسەد و پەنجا و حەوت هەزار و هەشتسەد و حەفتا و حەوت دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share