“شێرەكانی جزیرە”.. عێراق پرۆسەیەكی سەربازی دژ بە پاشماوەی داعش دەستپێدەكات

هێزەكانی سوپای عێراق

دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی سەربازی نوێ بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی داعش لەژێر ناوی “شێرەكانی جزیرە” لەلایەن شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقەوە ڕاگەیەنرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دەستپێكردنی پڕۆسەی (شێرەكانی جزیرە) لە قۆناغی یەكەمدا بۆ پشكنینی ناوچەكانی جزیرەیە لە ڕۆژئاوای وڵات و، تیایدا هەریەك لە فەرماندەیی پڕۆسەكانی جزیرە و سەڵاحەدین و ڕۆئاوای نەینەوا بە نۆ میحوەری سەرەكی بەشدار دەبن، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانیی سوپا بەمەبەستی دۆزینەوەی “تیرۆرستان” لە ناوچە بیابانییەكان و تێكدانی مۆڵگەكانیان.

پڕۆسە سەربازییەكە بە دووەم پڕۆسەی ئەمنی لەو جۆرە دادەنرێت كە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا ئەنجامبدرێت پاش پڕۆسەی (تۆڵەی شەهیدان) كە لە 22ی كانونی دووەمی ڕابردوو دەستیپێكرد.

ناوچەی جزیرەی بیاباناوی بەهۆی فراوانی ڕوبەرەكەی و هەڵكەوتە جوگرافییەكەی بە یەكێك لە مۆڵگە سەرەكییەكانی پاشماوەی چەكدارانی داعش دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share