سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیری نرخی مریشکەوە بەشێکی زۆرمان مایەپووچین و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تێچووی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 400 دینار لەسەر خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەوێت، ئەگەر کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 500 دیناریش بفرۆشرێت، هەر زیان دەکەین.

وتیشی، ئێستا لە دۆخێکداین رۆژانە ئێمەش نازانین نرخی راست و دروستی مریشک چەندە، هەندێک کات کڕیارەکان نرخی مریشک دیاریدەکەن نەک ئێمە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە ئێمە گەیاندووە، چەندین جار بە تیمی حکومەتمان وتووە کە پێویستە بۆرسەیەک دابنرێت تا نرخی مریشکی بەشێوەی رۆژانە تێدا جێگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانین پێشبینیبکەین کە نرخی مریشک بەکوێ دەگات، بەڵام رەنگە تاوەکو مانگێکی دیکە تەنیا گۆڕانکارییەکی کەم بەسەر نرخەکەیدا بێت و هەر بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە.

باسی لەوەشکرد، %60 بۆ %70ی خاوەن پڕۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە هەرێمی کوردستان مایەپووچن، ئەمەش بەهۆی ناجێگیریی نرخی مریشکەوەیە لە ئێستا و لە ماوەکانی پێشوودا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
Total
0
Share