سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدەکانی سلێمانی: ناچارین ماڵ بە ماڵ بگەڕێین تا پارەی مۆلیدە وەربگرین

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی کارەبا تاوەکو ئێستا قەرزەکانی نەداونەتەوە، بۆیە ناچارن پارەی ئەو قەرزانە لە هاوڵاتییان وەربگرنەوە.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان سێ بڕە پارەمان قەرزدارە، بەڵام تا ئێستا ئامادەنین پارەی ئەو قەرزانەمان بدەنەوە، سەردانی هەولێرمان کردووە بەڵام وتویانە ئێوە سەرپشکانە مۆلیدەتان هەڵکردووە و داواتان لێنەکراوە.

وتیشی، ناچارین لەمەودوا ماڵ بە ماڵ بگەڕێین تاوەکو پارەکەمان لە هاوڵاتییان وەربگرین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
Total
0
Share