گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنكاوەكەی چەمی شاخەسوور بەردەوامە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەڕان بەدوای تەرمی بڕوا جەزا، کە لە چەمی شاخەسوور خنکا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەنجێک بە ناوی (بڕوا جەزا) كەوتە ناو چەمی شاخەسوور لە نزیک گوندی واڵیاوا لە سنووری شارباژێڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەیەک لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ، لەگەڵ سەرجەم تیمەكانی تردا لە هەوڵدان بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەكە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان…
Total
0
Share