د. سەباح هەورامی: دوو زەوی بۆ نەخۆشخانەی هیوای گەورە دانراون

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، دوو زەوی بۆ نەخۆشخانەی هیوای گەورە دانراون.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانێکی درێژخایەنمان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە داناوە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو زەوی دەستنیشانکراون کە هەردوکیان گەورەن و جێگەی نەخۆشخانەیەکی باشی تێدا دەبێتەوە و دواتر یەکێک لەو دوو زەوییە هەڵدەبژێردرێت.

وتیشی، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران، سندووقی شێـ.ـرپەنجە و وەزارەتی تەندروستی دەکەم چۆن بڕیاریانداوە نەخۆشخانەی شێـ.ـرپەنجە لە هەولێر دروستبکرێت بڕیار بدرێت ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانییش دروستبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share