پڕۆژەی بارانى دەستکرد لە هەرێمی کوردستان  جێبەجێدەکرێت؟

بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان، پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بابەتەکە ئەنجام بدەین.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بابەتی بارانی دەستکرد لە هەموو جیهاندا بابەتێکی بەربڵاوە و لە رێگەی کۆمەڵێک رێگەی دەستکرد و زانستییەوە، دەتوانرێت هەورەکان چالاکتر بکرێن، تاوەکو باران لە ناوچەیەکی دیاریکراودا ببارێت.

سەبارەت پێویستی و بە کەڵکبوونی بارانی دەستکرد بۆ هەرێمی کوردستان، ئاسۆ کەمال باسی لەوەکرد، رێژەی بارانبارینی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بەرزی و نزمی تێدایە، هەندێک وەرز لە بەرزترە لە ئاستی تێکڕایی و هەندێک وەرز نزمترە، دەکرێت لەو وەرزانەی کە وشکە، سوودی لێوەربگیرێت، بەڵام ئەمەش تێچوویەکی زۆری پێویستە، جیا لەوەش پێویستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، ناکرێت بەبێ بوونی هیچ هەورێک، ئەم پڕۆسەیە جێبەجێبکەین، بەڵکو پێویستە لە رووی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی تەواوەتی ئەنجام بدرێت پاشان بڕیاری لەسەر بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share