بڕی قەرەبووی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ چەندە؟

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بڕیارمانداوە کە کەمترین بڕی هاوکاریی بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان، بکەین بە 100 هەزار دینار.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، “ئێمە لیژنەیەکمان هەیە کە سەر بە بەڕادەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانییە، بڕیار و هەڵسەنگاندنی ئەم لیژنەیە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان، لەلایەن دادگاوە کاری پێدەکرێت و یەکلاکەرەوەیە”.

وتیشی، “ئۆتۆمبێل هەبووە ئەو زیانەی کە بەریکەوتووە کەمتر بوو لە 100 هەزار دینار، بەڵام بڕیارماندا کەمترین بڕی هاوکاریی بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان، بکەین بە 100 هەزار دینار، هەروەها هەندێک لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزەکان، بڕی هاوکارییەکان تاوەکو هەشت ملیۆن دینار دەڕوات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کۆمسیۆنەکەمان دەسەڵاتی ئەوەی نییە ئۆتۆمبێل بۆ هیچ کەسێک بگۆڕێت، کاری ئێمە تەنیا هاوکارییکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share