هەزاران ماڵ لە سلێمانی کارەباکەیان لە وزەی خۆر وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر لە سلێمانی، لە زیادبووندایە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتییان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی كۆتا ئامار، تا بەرواری ئەمڕۆ، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەوەکان تۆماركراوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و 590 هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان 76 هەزار و 390 مێگاوات بووە.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە، دوو هەزار و 263 هاوبه‌شی ماڵان، 337 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازیی، 70 هاوبەشی كشتوكاڵی و پێنج هاوبه‌شی میریین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share