هێزە ئەمنییەکانی خانەقین بڕێکی زۆری تەقەمەنییان تەقاندەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەکانی خانەقین، بڕێکی زۆری تەقەمەنییان تەقاندەوە كە لە كارگەیەكدا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

لە ناو ئەو کارگەیەی خانەقین كە تایبەتە بە دروستكردنی یاریی ئاگرین و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هێزە ئەمنییەکانی خانەقین دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆری تەقەمەنیدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی قەزای خانەقین ئەو تەقەمەنییانەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێكی دەرەوەی شار و بە شێوەیەكی ئەندازەیی و بەبێ زیانی گیانی و ماددی تەقاندوویاننەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە خانەقین تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی شۆفێریی تایبەتیان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی تایبه‌تیان هه‌یه‌، ده‌توانن ئۆتۆمبێلی دووته‌نی و پیك-ئاپ لێبخوڕن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share