دیلان غەفور: بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران داوای پێکهێنانی لیژنەی پەرلەمانیمان کردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران داوای پێکهێنانی لیژنەی پەرلەمانیمان کردووە”.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد لیژنەیەکی پەرلەمانی بەمەبەستی چاودێریی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە، پێکبهێندرێت.

دەشڵێت، “جووتیاران و تەواوی هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە لە نزیکەوە بەردەوام چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەین لە پێناو گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان…
Total
0
Share