پەروەردەی سۆران لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ ئەم مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتیی گیانی پەروەردەکاران و خوێندکاران، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا راسپێردراون بە راوێژ لە گەڵ قائیمقامی قەزاکەیان دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و رەوشی کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە لە سنوورەکەیان.
دەشڵێت، هەروەها سەبارەت بەو مامۆستا و خوێندکارانەی هاتوچۆ دەکەن لە قەزایەک بۆ قەزایەکی دیکە لە ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ دەتوانن دەوام نەکەن و هیچ رێکارێکی یاسایی و کارگێڕییان لەگەڵ ناگیرێتەبەر.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەو پشووەی بۆ سەری ساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندرابوو کۆتاییهات.