هاتوچۆی سلێمانی: لەمەودوا نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا دەکرێت

لەمەودوا لە هاتوچۆی سلێمانی دەتوانیت لە بەشی مۆڵەت، بە شێوازی ئەلیکترۆنی نۆرە بگریت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی سەردەمییانە و ئاسان، لە هەنگاوێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەردانکردنی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکات بە شێوەی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی.

کەسی سەردانیکەر، رۆژانی شەممە سەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی دەکات و رۆژێک لەو هەفتەیەی دادێت، هەڵدەبژێرێت و خۆی تۆماردەکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هەنگاوەکان بەشێوەیەکی پراکتیکی و تیۆری دانراون لە ماڵپەڕەکەدا، ئەم کارە دەبێتەهۆی کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن، بەمەرجێک دڵنیابێتەوە لەو رۆژەی کە نۆرەی تیادا گرتووە، لەو رۆژەدا سەردان بکات، سیستمەکە بە شێوەیەک بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە، کە تەنیا ئەو کەسەی نۆرەکە دەگرێت، دەتوانێت سەردانبکات، لەبەرئەوەی لە سیستمەکەدا تایبەتمەندیی ناسینەوەی کەسیی هەیە.

ئاماژە بەوەشدەکات، سیستمی نۆرەگرتن هەفتانە یەک جار لە رۆژی شەممان لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە چالاکدەبێت و ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرەتادا بەشێوەیەکی ئەزموونی کاری لەسەر دەکرێت و لە هەر گۆڕانکارییەک، لە رێگەی ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا رەسمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادار دەکرێنەوە.

چۆنیەتیی نۆرەگرتن و هەنگاوەکان:

1- ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی دەکەیتەوە.

2- کلیک لە بەشی نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت دەکەیت.

3- بەشی یەکەم ناوی سیانی، پێویستە بە رێنووسی کوردی بنووسرێت، ژمارەی تەلەفۆن، لە بەشی وێنەی کەسی، وێنەیەکی رووبەڕووی کەسی سەردانیکەر دەگیرێت.

4- بەشی دووەم، دیاریکردنی ئەو رۆژەی دەتەوێت سەردان بکەیت.

5- داواکاری پێشکەشدەکەیت و دواتر فۆرمێکت پێدەدرێت، دەتوانیت وێنەی شاشەکە بگریت (سکرین شۆت) یان دەتوانیت پرنتی بکەیت.

6- وێنەی کەسی و کیوئارکۆدی تایبەت بە داواکاری کەسەکە پێویستە لەسەر فۆرمەکە هەبێت، لەکاتی سەردانیکردن لە رێگەی ئامێری خوێنەرەوە، داتا و زانیاریی کەسەکە پشتڕاستدەکرێتەوە و دواتر هاوڵاتییەکە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share