تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار منداڵ لەدایکبوون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، لە ساڵی 2025دا نزیکەی 10 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوو، نۆ هەزار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی لەدایکبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 96 منداڵ کوڕ بوون و چوار هەزار و 752 منداڵیان کچ بوون، پێنج هەزار و 528 منداڵ بە سروشتی لەدایکبوون، و چوار هەزار و 320 منداڵیش لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایکبوون.

بە گوێرەی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، ساڵی رابردوو 42,723 نەخۆش  سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان کردووە و لەو ژمارەیە 13,101 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 9 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: ئەو شەڕەی بردتانە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو دەبوو لە پەرلەمانەکەی خۆمان بکرایە

د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بڵاویکردەوە، رایگەیاند،…
Total
0
Share