ئاماری رووداوەکانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی راگەیەندرا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ئاماری رووداوەکانی شەوی سەری ساڵ دەخاتەڕوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 8ی بەیانیی دوێنێوە تاوەکو 8ی بەیانیی ئەمڕۆ 36 حاڵەتی برینداری تۆمارکراون کە لەو ژمارەیە 22یان شەوی رابردوو بەهۆی یاریی ئاگرینەوە برینداربوون کە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کرا، هەروەها چوار حاڵەتی جەڵتەی دڵ و مێشک تۆمارکراون.

وتیشی، پێنج رووداوی هاتوچۆ تۆمارکران کە سیانیان ماتۆڕسکیل بوون جگە لەوەش 160 کەس لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە کە حاڵەتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، شەکرە و ئازاری ددان یان هەر حاڵەتێکی دیکە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، “ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دووهێندە زیاددەکات”. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی…
Total
0
Share