دانا محەمەد: هیچ گرفتێک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست نەبووە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، هیچ گرفتێک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دروست نەبووە.

دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ گرفتێک بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دروست نەبووە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە گەشتەکاندا نەکراوە و سەرجەمیان بەپێی خشتەی گەشتەکان ئەنجامدەدرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئاستەنگی بۆ بەشێک لە فڕۆکەخانەکان دروستکردووە و گەشتەکانیان لەکاتی خۆیاندا ئەنجام نادرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە سزای پێبژاردن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسک، دانانی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی: توانیمان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کێشەی کارەبای گەڕەکەکان چارەسەربکەین

بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی، دوێنێ بەشی زۆری فیدەر و گۆڕەری گەڕەکەکان تووشی کێشەبوون و هەرزوو چارەسەرکران. ئەندازیار دیار…
Total
0
Share