قوباد تاڵەبانی: پێویستە وانە وەربگیرێت لە ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەموو وانە وەربگرن لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو.

قوباد تاڵەبانی، جێگرەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی “لە هەموو لایەک” دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، “هیوادارین ساڵی 2026 ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ خەڵکی کوردستان و هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانترکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتەکەمان لە هەموو روویەکەوە”.

نووسیویشیەتی، پێویستە هەموو لایەک بە وانەوەرگرتن لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو کە زیانی بە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، لە ساڵی نوێدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و لە جیاتیی چەقبەستن لە ناکۆکییەکانی رابردوو، بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە کاربکرێت بۆ دروستکردنەوەی متمانە و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی. چونکە بە یەکڕیزی و یەکگوتاری، باشتر دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربکرێت و داکۆکی لە ماف و داواکارییە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی…
Total
0
Share