نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو کەسانەی لە سیدەکان گیریان خواردبوو

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە بگەن بەو کەسانەی کە لە سیدەکان لەناو بەفردا گیریان خواردبوو و تەندروستییان جێگیرە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوێنێوە 21 کەس لە سنووری قەزای سیدەکان بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردبوون کە 13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، توانییان خۆیان رزگاربکەن و بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەشت کەسی دیکە کە خەڵكی هەرێمی کوردستان بوون ئەمشەو لەناو بەفردا مابوونەوە بەیانی ئەمڕۆ هەم تیمەکانی ئێمە هەم کەسوکارەکانیان توانیمان پێیان بگەین، خۆشبەختانە هەموویان سەلامەتن، بە چەند کاتژمێرێکی دیکە دەیانهێنینە خوارەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share