کۆشکی سپی بە رەسمی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە فلۆریدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی کۆدەبێتەوە.
هاوکات، کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی لە زاری سەرۆکی ئۆکرانیاوە ئاماژەی بەوەدا، کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا و پلانی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ روسیا.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەکە لە هاوینەهەواری مار ئا لاگۆ لە پاڵم بیچ، لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوەدەچێت؛ کۆشکی سپییش پشتڕاستیکردووەتەوە کە کۆبوونەوەکە دەکرێت، بەڵام زانیاریی وردی لەبارەی شوێن و کاتژمێری کۆبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو.