راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، چاودێریی دۆسیەی ناونووسکردنی ئەو عێراقییانە دەکەن کە بۆ سەربازی روویان لە روسـ.ـیا کردووە.
حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە وردی چاودێریی ئەو عێراقییانە دەکەن کە بۆ بوون بە سەرباز روویان لە روسـ.ـیا کردووە و خۆیان ناونووسکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانرێت بە روونی ژمارەی ئەو کەسانە دیاریبکەن کە بۆ ئەو مەبەستە رۆیشتوونەتە روسـ.ـیا، عێراق لەوبارەیەوە لە گۆڕینەوەی زانیارییدایە لەگەڵ روسـ.ـیادا، بەڵام پێشبینیدەکرێت ژمارەیان کەمتربێت لە 500 کەس.