محەمەد حەسان: نیەتی گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق نییە

محەمەد حەسان نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی بەهێزە و هیچ نییەتێک بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لە وڵاتەکەدا نییە.

محەمەد حەسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هیچ هەڕەشەیەک دژی سیستمی سیاسیی ئێستای عێراق و هیچ کارێک بۆ گۆڕینی لە ئارادا نییە، عێراق وڵاتێکی بەهێزە، کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی کارکردنمان لەگەڵیدا”.

وتیشی، عێراقی ئێستا جیاوازە لە عێراقی پێنج ساڵ یان 20 ساڵ پێش ئێستا، باوەڕمان وایە، ئەو عێراقە ئارام و ئاسایشە بە هەوڵی نەوەکانی و سەرکردەکانی دەبێتە شوێنێک بۆ ئەو گەشتیارانەی بەدوای جوانییە جەوهەریی و راستەقینەکاندا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share