شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، “لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت”.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیای هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ بەرەبەیانیی سبەینێ دووشەممە ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت ناوبەناو باران دەبارێت.

وتیشی، “لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share