بەگوێرەی زانیارییەکان، هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی 10 دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاتنی پارە بۆ مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، عێراق تا ئێستا مووچەی وەزارەتەکانی خۆی دابەشنەکردووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی عێراق، پارە بۆ موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە هاتنی پارەکە دەکەوێتە ناو پشووی سەری ساڵ، بەڵام وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی کردووە کە لەگەڵ رۆژدا دابەشکردنی موچە کۆتاییدێت.