سبەی لە کەرکوک کرایە پشوو

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دەوام بۆ پێکهاتەیەکی پارێزگاکە دەبێتە پشوو.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی بۆ سبەی چوارشەممە، 24ـى کانوونی یەکەمی 2025، تەنیا بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە پشووی گشتی بۆ هەموو فەرمانبەران، ئەمەش وەک رێزێک بۆ جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو…
زیاتر ببینە

کەمال ڕەئوف: سەیرە لایەنێک بە فرمێسکی تیمساحی فەزڵی شۆڕشگێڕی بەسەر خەڵکی سلێمانیدا لێبدات

کەمال ڕەئوف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووسینێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەهیدبوونی غەزال مەولان نووسیوە و بە وردەکارییەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.…
Total
0
Share