نرخی زێڕ ریکۆردی شکاند

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 484 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 404 دۆلار بوو.

ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت و ریکۆردی دوێنێی خۆی شکاند.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share