نەخۆشییەکانی دڵ لەو نەخۆشییە دیارانەن کە لە سەرانسەری جیهاندا تووشی تووشی ملیۆنان کەس دەبن، لە ئەنجامی چەند هۆکارێک کە دیارترینیان بریتین لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن.
بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییانە، پزیشکەکان بەزۆری پێشنیاری چەند خواردنێک دەکەن کە دەوڵەمەندن بەو خۆراکانەی کە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەکان.
10 خۆراک دەخەینەڕوو کە یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی دڵ دەدەن.
ئەڤۆگادۆ
بڕێکی زۆر چەوریی تەندروست لەخۆدەگرێت کە یارمەتیی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
هەروەها ئەم میوەیە رێژەیەکی بەرزی ریشاڵ و پۆتاسیۆم و ڤیتامین E و C لەخۆدەگرێت کە یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەکان دەدەن.
سپێناغ
سەرچاوەیەکی نایابی ئاسنی بنچینەیی رووەکییە و بڕێکی بەرچاو لە ڤیتامین K لەخۆدەگرێت کە گرنگە بۆ خوێن مەین و ئەوەش بۆ ساڕێژبوونی برین یارمەتیدەرە.
بادەم
سەرچاوەیەکی گەورەی چەوریی تەندروست و ریشاڵ و پرۆتین و ڤیتامین H ە، کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستیی خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی هەوکردنی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
برنجی قاوەیی
بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە، کە یارمەتیی پاراستنی کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست و باشترکردنی تەندروستیی دڵ دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و باشترکردنی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردن.
گەنمەشامی
سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتینی رووەکی و ریشاڵی تواوەیە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو، یارمەتیی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.
سەلەمون
سەلەمون سەرچاوەیەکی گرنگی ترشە چەورییەکانە وەک ئۆمیگا 3 کە ئاستی ترایگلیسیریدی خوێن و هەوکردن کەمدەکاتەوە.
شیلک
ریشاڵ و ئەنتۆسیانینەکانی تێدایە کە بە تایبەتمەندیی دژە ئۆکسێنەر ناسراون و لە باشترکردنی رێکخستنی شەکر لە خوێندا یارمەتیدەرن.
سنگی مریشک
یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن، چونکە رێژەیەکی کەمی چەوریی تێر لەخۆدەگرێت.
هەروەها سنگی مریشک سەرچاوەیەکی سروشتیی پرۆتینە و بە تەواوی خۆراکێکی تەندروستە بەوپێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.
نۆک و زەیتی زەیتون
ئەو ریشاڵەی لە نۆکدا هەیە یارمەتیی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و بەڕێوەبردنی شەکری خوێن دەدات، لە هەمان کاتدا چەورییە ناتێرەکانی ناو زەیتی زەیتون دەتوانن یارمەتیی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ بدەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمبکەنەوە.