پۆلیسی گەرمیان پێنج کەسی لەسەر رووداوەکەی دوێنێ دەستگیرکرد

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان پێنج کەس لەسەر روداوەکەی دوێنێ دەستگیرکراون.

سەربەرز عومەر، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، پێنج کەس لەسەر رووداوەکەی گوندی خاڵەبەگ دەستگیرکراون، لەو پێنج کەسە، دووانیان خۆیان رادەستکردووە و سیانەکەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسگیرکراون.

شایەنی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، لەسەر رێگەی گوندی خاڵەبەگ سەر بە قەزای رزگاری لەسەر زەویوزار شـ.ـەڕ لەنێوان دوو لایەندا روویدا کە خزمی یەکترن، لە ئەنجامدا چوار کەس لە یەک لای کێشەکە گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتدا کە سیانیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە و برایەکی سێ کـ.ــوژراوەکە برینـ.ـدارە.

 

 

 

.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share