قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: رێگای 10 گوندی ناحیەی سەنگاو نۆژەندەکرێتەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، رێگای 10 گوندی ناحیەی سەنگاو نۆژەندەکرێتەوە”.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای 10 گوندی ناحیەی سەنگاو بەردەوامە کە بریتییە  لە تێکەڵەڕێژکردن بە درێژایی 11 کیلۆمەتری رێگای گوندەکانی (کارێزەی دەلۆ، خێڵ ئاخە، جامڕێز، تا دەگاتە ئاوەسپی) کە جگە لەم گوندانە حەوت گوندی دیکە لێی سودمەند دەبن بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی (پێشینەی مانگانەی فەرمانگە) بە ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبان جێبەجێدەکرێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارەکانی تەواوبکرێن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ساڵی رابردوو لە سنووری چەمچەماڵ زیاتر لە 30 پرۆژی رێگاوبان جێبەجێکراون و بەشێکیشیان بەردەوامن بە گوژمەی پێنج ملیار دینار، ئەمساڵیش لەبەرنامەدایە ژمارەیەک پرۆژەی رێگاوبان لە سنوورەکە جێبەجێبکرێن”.

May be an image of 2 people

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share