بەهۆی غازی سۆپاوە دوو کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی غازی سۆپاوە دوو کەس گـ.ـیانیان لەدەستدا.

د. بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی رایگەیاند، لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی لێچوونی غازی سۆپاوە دوو گەنج گیـ.ـانیان لەدەستدا.

وتیشی، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و یەکێک لە گەنجەکان تەمەنی 24 ساڵە، ئەوی دیکەیان تەمەنی 35 ساڵە و هەردوکیان بە نەتەوە عەرەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تـ.ـەرمی ئەو دوو گەنجە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە پەیمانگەی پزیشکی دادە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ” كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە”. قوباد تاڵەبانی…
Total
0
Share